كەمكردنەوەی پارەی خوێندنی زانكۆ ئەهلییەكان دەخرێتە بەر باسەوە
(د. ئیبراهیم سمۆ) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "كۆبوونەوەكەمان ژمارەیەك بابەت لە خۆ دەگریت كە تایبەتن بە پڕۆسەی خوێندن و دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن كە چ پێویستە بكرێت لە خوێندنی باڵا، هەروەها بابەتی زانكۆ ئەهلییەكانیش باس دەكرێت كە چی بكرێت پارەكان كەمتر بكرێن یاخود بكرێت بە چوار بۆ پینج قست، لەگەڵ وەرگرتنی قوتابیان لە 55 بۆ 50 لە زانكۆ ئەهلییەكاندا".
