پۆتين: به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی سه‌ربازی سوریا
ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا له وتارێكدا كه رۆژی سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی هه‌رێمی له تاجیكستان پێشكه‌شیكرد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:" مۆسكۆ پشتیوانی له روبه‌روبونه‌وه‌كانی دیمه‌شق ده‌كات له‌دژی ئه‌و په‌لاماره دوژمنكارو تیرۆرستیانه‌ی له‌دژی ئه‌نجامده‌درێن، هەرەوها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی سه‌ربازی هونه‌ری (له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و گرێبه‌سته سه‌ربازیانه‌ی له‌نێوان دیمه‌شق و مۆسكۆ واژۆكراون بۆ كرینی پێداویستی سه‌ربازی).
ئه‌و لێدوانه‌ی پۆتن له‌كاتێكدا دێت كه‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه واشنتۆن، حكومه‌تی مۆسكۆ تۆمه‌تبارده‌كات بهفراوانكردنی بوونی سه‌ربازی خۆی له سوریا له‌رێی ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و سه‌رباز بۆ شاری لازقیه كه به‌شار ئه‌سه‌د لیی نیشته‌جێیه.
هاوكات به‌رپرسانی واشنتۆن مه‌ترسی خۆیان نیشاندا، كه روسیا له‌رێی فراوانكردنی بوونی سه‌ربازی خۆی له سوریادا له‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بدات، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌شیان كه دژی چه‌كدارانی داعش له‌و وڵاته ده‌جه‌نگن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مهترسیانهشدا ڤلادیمێر پۆتن، داوای پێكهێنانی هاوپهیمانێتێكی كرد بۆ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له عیراق و سوریا".
وتیشی:" به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌یه گفتوگۆ‌و دانوستان بكات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی سوریادا، ئەویش به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكی سیاسی بۆ كۆتاییی هێنان به‌و ململانێ خوێناویه‌ی كه‌چه‌ند ساڵێكه به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه.
خەندان
