ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
فه‌خره‌دین قدر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند:ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2015، كاتژمێر 11 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات".
وتیشی: " به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بریتییه له گفتوگۆكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو".
خه‌ندان
