ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی پێداون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژئاوا

ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی پێداون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژئاوا
ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی پێداون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان.

هێمن هه‌ورامی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی پێداون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ ده‌بن بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌ كوردییه‌كان".

هه‌ورامی‌ كه‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان و شه‌ڕی دژی داعش، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان".












خه‌ندان
Top