"پێشمەرگە دەچێتە رۆژئاوای کوردستان"
هێمن هەورامی، لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی توویتەر، ئاماژەبەوەدەکات، کە هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان، کە لە باشووری کوردستان راهێنانی سەربازییان بینیوە، دەچنەوە رۆژئاوای کوردستان.
هێمن هەورامی،دەشڵێت:"پێشمەرگە بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان و شەڕی دژی داعش، دەگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان."
هێمن هەورامی لەسەر تویترەکەی نووسیویەتی:" پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەروەردەی سەربازی پێداون، دەگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان. لەگەڵ پەیەدە دەبن بۆ شەڕی دژی داعش بەمەبەستی پاراستنی ناوچە کوردییەکان."
