سامانه سروشتییهكان سووتهمهنی بۆ یهكه لهكاركهوتووهكانی كارهبا دابین دهكات
(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند: "لەبەر نەبوونی سووتەمەنی، چوار یەکەی کارەبای پارێزگای ھەولێر و سلێمانی، جارێ پەکیان کەوتووە؛ بەو بۆنەوە جارێ لە باتی ٢٢ سەعات کارەبای نیشتمانی، ڕۆژانە هەر ٢٠ سەعاتمان پێ دابین دەکرێت. چونکە نزیکەی ٣٠٠ میگاوات کارەبامان کەم بووەتەوە؛ هەڵبەت وەزارەتی کارەبا بەردەوام لە پەیوەندیدایە بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە."
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بەڵێنی داوە کە سووتەمەنیمان بۆ دابین بکات و، کێشەکە چارە دەبێت.
