هەولێر.. لقی زانایانی ئاینی بۆ توركمانەكان دەكرێتەوە
عیماد رەفعەت سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە خەندانی راگەیاند: "هەرچەندە یەكێتی زانایانی ئاینی هەرێمی كوردستان بۆ هەموانە بەبێ جیاوازیی، بەڵام بەداخەوە نوێنەری توركمانی تێدا نەبووە و زانایانی ئاینی توركمانیش پەرتەوازەبوون و شوێنێك نەبوو تێیدا كۆببنەوە، بۆیە دوای چەندان كۆبوونەوە لە یەكێتی زانایانی ئاینی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا، لقی هەولێر بۆ زانایانی ئاینی توركمان بكرێتەوە".
سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتیشی: "دەوای ئەو بڕیارە، لەئێستادا نزیكەی 20 مامۆستای ئاینی توركمان لەو لقە كۆدەبنەوە و دواتریش مامۆستاكانی تر پەیوەندییان پێوە دەكەن و لەو لقە دەبنە ئەندام".
عیماد رەفعەت، ئامانجی كردنەوەی لقی زانایانی ئاینی توركمانی بۆ یەكسختن و كۆكردنەوەی ماماستایانی ئاینی توركمان گەڕاندنەوە و وتی:"لەو رێگەیەوە دەكرێت مامۆستایانی ئاینی توركمان لەژێر یەك چەتردا كۆبكرێنەوە تا بتوانن زیاتر خزمەت بە مەسەلەی ئاینی بكەن لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و لە شاری هەوولێر بەتایبەت".
لەماوەی رابردوودا، بڕیاردا لە شاری هەولێر مزگەوتێك بۆ توركمانەكان تەرخان بكرێت تا لە رۆژی هەینیدا مامۆستایانی ئاینی ئەو پێكهاتەیە، بتوانن بەزمانی خۆیان، وتاری نوێژی هەینی پێشكەش بكەن.
