شنگال.. چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون

شنگال.. چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون
دوێنێ دووشةممة له‌ میحوه‌ری شه‌نگال به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی گوللـه‌هاوه‌نێكی چه‌كدارانی داعش، چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون.
ئیسماعیل دۆسكی، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری شه‌نگال به‌ خه‌ندان_ی‌ راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلولی 2015، له‌ میحوه‌ری شه‌نگال به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی گوللـه‌هاوه‌نێكی چه‌كدارانی داعش چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون".
وتیشی :"دوای ئه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ چڕی بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌ و 11 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌یان كوشت و 15 چه‌كداری تریشیان بریندار كردووه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانیانی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ میحوه‌ری شه‌نكال فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان سێ باره‌گای سه‌ره‌كی داعشیان خاپوور كرد.
Top