فۆرمی دامه‌زراندن له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم دابەشدەکرێت
شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم راگه‌یاند: "سبه‌ی سێشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2015 له ئوتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمسیاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن فۆرمی دامه‌زراندنی كۆمیسیۆن بۆ 535 پله‌ی وه‌زیفی جۆراوجۆر راده‌گه‌یه‌نرێت".
وتیشی: "دابه‌شكردنی فۆرمه‌كه له‌ڕێگای داتاشۆیه‌كه‌وه‌و به به‌رچاوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پیشان ده‌درێت و هاوكات تیشك ده‌خرێته سه‌ر شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه، "هاوڵاتیان ده‌توانن ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئۆن لاینه‌وه فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی شه‌فاف بكرێت و دوور بێت له هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێك و واسته‌كردن".
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمیسیۆن جه‌ختیشی كرده‌وه كه، "دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه راسته‌وخۆ سایته‌كه ده‌كرێته‌وه‌و فۆڕمه‌كه به‌شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌و به ته‌نها كلیكێك ده‌توانی وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بده‌یته‌وه".
