له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆك بارزانى ته‌رمى شه‌هیدى فه‌رمانده (یوسف لچه) له پاكستانه‌وه ده‌هێنرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان
یوسف محه‌مه‌د قادر ناسراو به یوسفه لچه پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌كى دیارى پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ته‌رمه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه ده‌هێنرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان و دواتر بۆ شارى سلێمانى ده‌گوازێته‌وه و روژی دواتریش كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لیه‌وه له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ره‌و دوا مه‌نزڵی خۆی بۆ گردی ئابلاغ به‌رێ ده‌كرێت و له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردێت .
