نەوزاد هادی: کەمترین رێژەی کۆچکردن لە ھەولێرەوەیە
نەوزاد هاودی، پارێزگاری هەولێر بە ئۆرگانی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە بە گیانلەدەستدانی ئالان کوردی لە ئاوەکانی تورکیا، گەلی کورد بووە ”خاوەنی پشکی شێر لە تراژیدیای کۆچکردن“.
بەپێی قسەکانی نەوزاد هادی، کۆچکردن پەیوەست نییە بە هاووڵاتییانی ناوچەیەکی دیاریکراو و ئاماژە بەوەدەکات، کە ”بە بەڵگەی ھەموو رێکخراوە ناحکومیەکان، کەمترین رێژەی کۆچکردن لە ھەولێرەوەیە“.
پارێزگاری ھەولێر باسی هۆکارەکانی کۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا دەکات و پێیوایە بەهۆی ”قەیرانی سیاسی و ھەڵەی سیاسییەکانە“وەیە و هاندان و زەمینە رەخساندن بۆ کۆچی گەنجانیش، بە ”هەڵەیەکی زۆر گەورە“ دادەنێت.
رۆژی پێنجشەممە 3ـی ئەیلول، ئالان عەبدوڵڵا کوردی و برایەک و دایکی، لە ئاوی دەریای نێوەڕاست، لە سنووری شاری بۆدروومی تورکیا خنکان، لەکاتەی بەرێگای قاچاغەوە بوون بۆ ئەوروپا.
باسنیوز
