كاتێك نەتەوە دەكەوێتە قەیرانەوە پێویستە هاووڵاتیان دەستبەجێ هاوكاریی سەرۆكی خۆیان بكەن
جۆرج ئیدوارد هەروەها گوتی: كاتێك چەرچل پێشبینی كرد ئەڵمانیا دەبێتە هەڕەشە، زۆربەی خەڵك هاوڕای نەبوون و دەسەڵاتی نەدرایە، هەتا ڕوون نەبووەوە دەچێت بۆ جەنگ و پاشان بووە سەرۆك وەزیران، ئەوەش ڕاستە كە رۆزفڵت هەر زوو ئەگەرەكانی جەنگی لە ئەوروپا بینی و هەوڵیدا كە نەتەوەكەی ئامادە بكات، بەڵام پێموایە زۆر گرنگە ئەوەش بەبیر بێنمەوە كە رۆزفڵت بە تەنیا خۆی نەیتوانی قەناعەت بە خەڵك بكات كە پێویستە چەكدار بكرێن و خۆئامادە بكەن بۆ بەشداری لە جەنگی دووەمی جیهاندا، خەڵك زۆر دوودڵ بوون لە تێوەگلان لە جەنگەكەدا و پشتگیری سەرۆكیان نەدەكرد، بۆیە كاتێك ڕۆژ دوای ڕۆژ هەواڵەكان لە بارەی ئەوروپاوە دەگەیشتن، خەڵك بۆچوونیان گۆڕا، بەتایبەتی كاتێك ژاپۆن پەلاماری وڵاتە یەكگرتووەكانی دا، شتەكان هەمووی لە شەو و رۆژێكدا گۆڕا و هیچ بژاردەیەك نەمایەوە و خەڵك ڕای خۆی گۆڕی. بەڵام دوایی ئەوە گرنگ بوو بۆ رۆزفڵت كە هەست بكات هاوكاریكردن زۆر گرنگە و دەتوانێت ئەو دەسەڵاتە بەكار بهێنێت.
شايانى باسه ئیدوارد هەروەها گوتی: سەرۆكەكان پەرلەمانیان نییە، بەڵكو شتێكی وەك كۆنگرێسیان هەیە. سەرۆك وەزیران پەرلەمانی هەیە. زۆر جار سەرۆك وەزیران پشتگیری دەكرێت لەناو پەرلەماندا لەبەر ئەوەی پارتەكەی زۆرینەی دەنگی لەناو پەرلەماندا هەیە، هەندێك جاریش هاوپەیمانیەتی پێویستە. بۆ نموونە لە كۆنگرێسی ئەمریكادا، یان لە زۆربەی وڵاتاندا، مەرج نییە سەرۆك سەر بەو پارتە بێت كە زۆرینەیە، هەروەك چۆن ئێستا لە وڵاتە یەكگرتووەكاندا وایە، بۆیە هەندێك جار بە بنبەست گەیشتن شتێكی ئاساییە، بەڵام لەوانەیە سەرۆك بتوانێت حاڵەتەكە بگەیەنێتە خەڵك و پاشان زۆر لە نوێنەران و پەرلەمان بكرێت كە وەڵام بدەنەوە، بەڵام لە واقیعدا ئەمە بەدەگمەن روودەدات لەبەر ئەوەی بە سادەیی خەڵك پشتگیری سەرۆك ناكەن.
جۆرج لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: ئەگەر نەتەوە بەرەنگاری قەیرانێك بووەوە، ئەوا شتێكی ژیرانەیە كە وەڵامی سەرۆك بدرێتەوە، بەڵام دەبێت بزانین كە چەندین هۆكار هەن جیا لە سەرۆك، بۆ نموونە دوایین كێشە كە رووبەڕووی وڵاتە یەكگرتووەكان بووەوە، هێرشی تیرۆریستی ١١ی سێپتەمبەر بوو، ئەو كارە تیرۆریستییە بووە هۆی ئەوەی لە شەو و ڕۆژێكدا، ئاستی جەماوەری سەرۆك دەبلیو بوش بەرز ببێتەوە بۆ لە 87% لە كاتێكدا پێش هێرشەكە 51% بوو، ئەمە بێ ئەوەی هیچ كارێكیش ئەنجام بدات، بەڵكو خەڵكەكە كۆبوونەوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكە، نەك وەڵامدانەوەی سەرۆك، واتە بێ ئەوەی لەلایەن سەرۆكەوە پێیان بوترێت كە هێرشەكە شتێكی خراپە، خۆیان تێگەیشتن كە دەتوانن سەیری تەلەفزیۆن بكەن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1042)
