ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڤیزه‌ی كۆچ نادات
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كونسووڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نیردراوه:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشخاڵه زانیارییه‌كانی پێدانی ڤیزه ڕوون بكاته‌وه؛ دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه عێراقییه‌كان به‌هه‌ڵه بڵاویان كرده‌وه كه‌وا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر داواكاریی ڤیزه‌ی كۆچ وه‌رده‌گرێت، كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر نه داواكاری ڤیزه‌ی كۆچ وه‌رده‌گرێت و، نەیش ڤیزه‌ی كۆچ ده‌دات. به‌ڵكو هه‌موو کارێکی ڤیزه‌ی كۆچ له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا دەکرێت. بۆ پرسیار له‌سه‌ر ڤیزه‌ی كۆچ، كه ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی مافی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی له ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه.
http://iraq.usembassy.gov/iraq/immigrant_visas.html
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر داواكاری بۆ چه‌ندین جۆری ڤیزه‌ی ئاسایی (جگه له ڤیزه‌ی كۆچ) وه‌رده‌گرێت به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئه‌مه‌ریكا وه‌كو ڤیزه‌ی گه‌شت و، ڤیزه‌ی سه‌ردانی بازرگانی و، ڤیزه‌ی خوێندكاری و، ڤیزه‌ی كاتیی كاركردن. ڤیزه‌ی دیپلۆمات و فه‌رمی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ته‌نها له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد ده‌درێت.
داواكاری ڤیزه ده‌بێت له ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه پێشكه‌ش بكرێت. چاوپێكه‌وتنی ڤیزه ده‌بێت له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می مهوعیددانانی سەرهێڵ (ئۆنلاین)ـەوە دیاری بكرێت كه به‌رده‌سته له ڕێی ماڵپه‌ری كونسوڵخانه‌ی گشتییه‌وه.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیی به هیچ كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزاره‌وه نییە و، کاریشیان له‌گه‌ڵدا ناکات بۆ ئاماده‌كردنی داواكاری پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه یان بۆ دانانی كاتی چاوپێكه‌وتنی ڤیزه. ئێمه به پێویستی نازانین په‌نا ببردرێته به‌ر نووسینگه‌كانی گه‌شتوگوزار بۆ ئاماده‌كردنی داواكاری بۆ پێشكه‌شكردن یان دانانی كاتی چاوپێكه‌وتن. فۆرمی داواكردنی ڤیزه ده‌بێ له‌لایه‌ن داواكاره‌كه خۆیه‌وه پڕ بكرێته‌وه نه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیای گه‌شتوگوزار یان كه‌سی سێیه‌مه‌وه. ڕسوماتی ڤیزه ته‌نها 160 دۆلاره و، ده‌بێت له ڕێی لقه‌كانی بانكی به‌غداوه بدرێت.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هانی هاووڵاتیانی عێراقی ده‌دات كه بۆ زانینی زانیاری له‌سه‌ر ڤیزه سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی كونسوڵخانه بكه‌ن با ئاخر زانیارییەکان بزانن.
