مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/9/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تی (چارڵس ته‌نۆك) له فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان(ESR) كرد.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له (دێڤید كامبڵ بانه‌رمان) له فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان، (ئانا گۆمێز) له فراكسیۆنی سۆشیال دیموكرات، (خۆزیه‌ت نارت) له فراكسیۆنی لیبراڵ دیموكرات، (تاماش مه‌زیریك) له فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان و (دلاوەر ئاژگەیی) نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا شاندی میوان باسیان له چالاكیه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كرد و دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر به‌و سه‌قامگیری و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان دەربڕی و پشتگیری خۆشیان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دووپاتكرده‌وه و سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ردانه‌ماندا له هه‌رێمی كوردستان بینیمان جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، چونکە هەرێمی کوردستان بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دەورووبەری نموونەیەکی سەرکەوتووتر بووە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی داعش نیشاندا.
لەم دیدارەدا (مه‌سروور بارزانی) تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كان و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پێویستیی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەورووپا هەیە چ لە بواری یارمەتیی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری ناو کوردستان و چ لە بواری شەری دژی تیرۆریستان و چارەسەریی کێشە کەڵەکەبووەکانی ناوچەکەدا.
هەر پەیوەست بە جەنگی دژ بە تیرۆریستان ئاماژە کرا، کە له زۆرێک لە وڵاتانی جیهانە‌وه تیرۆریستان ڕوو لەم دەڤەرە دەکەن، بۆیە پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاراتر بە ئەرکی خۆی هەستێت و یارمەتیی پێشمەرگە و ئەو هێزانە بدات کە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به كێشه مێژووییه‌كانی عێراق كرد و گوتی: ئەم کیانە بە شێوەیەکی سروشتی لە دایکنەبووە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەوێنی زۆرێک لە کێشەکانی لەخۆیەوە گرتووە .
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و كێشانه‌وه (مه‌سروور بارزانی) گوتی: ئێمە وەکو کورد هەموو هەوڵێکمان دا کە سیستەمی فیدراڵی و دیموکراسییەت لە عێراقدا بچەسپێت، بەڵام کێشە مێژووییەکان و گرفتە سیاسییە چارەسەرنەکراوەکان و بەردەوامیدان بەسیاسەتێکی شکستخواردوو، عێراقی بە کردوەوە بەرەو دابەشبوون بردووە و لایەنە عێراقییەکانی دیکە خۆیان هۆکاری دروستبوونی ئەم رەوشەن.
