کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی كۆتاییهات

کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی كۆتاییهات
کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان لایەناکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتاییهات و ، لەدوای کۆبوونەوەکە فوئاد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هێزە سیاسییەکانی کوردستان یەکڕیزبن و بە یەکڕیزی ئەم پرۆسە بەڕێوە ببەن. لەکۆبوونەوەکە جارێکی دیکە کۆمەڵێک پێشنیاری تازە خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

ئەو پێشنیارانە لەلایەن حیزبەکانەوە هاتبوون و گفتوگۆیەکی باش کرا لەسەر ئەو پێشنیارانە. داواکرا لە حیزبەکان جارێکی دیکە بڕۆنەوە لای سەرکردەکانی خۆیان و حیزبەکانی خۆیان، چونکە پێشنیارەکە لەلایەنی جودا جودا هاتبوون. داواکرا کە تاوتوێی بکەن و لە کۆبوونەوەی داهاتوو پێشنیارەکان بەشێوەی نوسراو بێت تاوەکو لەکۆبوونەوەی داهاتوو بگەین بە ئەنجامێکی کۆتایی.

ئەم پرۆسەیە تاوەکو ئێستا زۆر باش بەرێوەچووە. راستە دواکەوتووین بەڵام بابەتەکان گرنگن. تەنیا بابەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان باس ناکرێت، بەڵکو ئاییندەی هەرێمی کوردستان باسدەکرێت.

کۆبوونەوەکە ئیدانەی ئەو هێرشەی کرا بۆ سەر بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە چەمچەماڵ. نابێت جیاوازی بیرورا لەنێوان حیزبەکاندا ببێتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ حیزبێکی سیاسی. یەکگرتوو دەورێکی زۆر ئەرێنی هەبووە لەم کۆبوونەوەدا و هەموو لایەنەکان ئیدانەی ئەم کردەوەیان کرد کە لە چەمچەماڵ رویداوە. هیوادارین بەزووترین کات ئەوانەی هێرشیان کردە سەر بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی دەستگیربکرێن.

فوئاد حوسێن لە کۆنگرە رۆژنامەڤانیەکەدا راشیگەیان:" ناچمە درێژەی ئەو پێشنیارانەی کراون، بەڵام پێشنیارەکان روونن و پەیوەندییان بە شێوازی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە. گوتیشی دوو پێشنیاری نوێ هەبوو دەربارەی هەردوو بابەتەکە".

بابەتی ئامادەنەبوونی یاساناسان، ئەوان لە کۆبوونەوەی یەکەم و دووەمیش نەبوون. بەڵام دواتر هێزە سیاسییەکان داوایانکرد کە ئەوانەی تایبەتمەندن لە بواری یاسا وەک راوێژکار بەشداربن.

یاساناسان ئەگەر پێوویستی کرد نزیک دەبن لە کۆبوونەوەکە تا بتوانن ئەگەر سیاسییەکان گەشتنە رێککەوتن بتوانن بیخەنە چوارچێوەی یاسا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، هەموو لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی هەموو لایەنە سیاسییەکان جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی و پێویستی پاراستنی یەکێتی خەبات و ئامانج لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوون لەکاری هاوبەش.

کۆمەڵێک پێشنیاری نوێ خرانە روو کە پەیوەندیان بە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا واتە دوای هەڵبژاردنی داهاتووەوە هەیە.

هاوکات کۆمەڵێک بیروڕا خرانە روو دەربارەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاییندەدا. خوازیارین کۆبوونەوەی داهاتوو رۆژی پێنجشەممە دوا کۆبوونەوە بێت، بەڵام ئەگەر رۆژی پێنجشەممە نەگەینە ئەنجامی کۆتایی ، مانای کۆتایی کۆبوونەوەکان نایەت بەڵکو بەردەوام دەبین.

هەموو لایەنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سوورن لەسەر ئەوەی بگەنە بڕیارێکی هاوبەش.

باسی بودجەی سلێمانی نەکراوە لەم کۆبوونەوەدا. ئەوەی باسکراوە لەم کۆبوونەوەدا ئەوەبووە لایەنەکان پێشنیاری نوسراو بهێنن بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.

ئێوە دیارە ئاگادارکراونەتەوە لە هەندێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە. پێشنیارەکە ئەوەیە کە هەموو شتەکان بە یەک پاکێج باسبکرێت و بە یەکەوە گفتوگۆیان لێبکرێت. پێشنیارێکمان کرد کە بابەتەکە بکرێتە چەند قۆناخێک بۆ ئەوەی بە ئاسانتر بگەین بە ئەنجام. ئەوە پێشنیاری ئێمە بووە.






























رووداو
Top