فازڵ میرانی بۆ هه‌ده‌په: سیاسه‌ت تفه‌نگ ببات به‌ڕێوه زۆر باشتره له‌وه‌ی، تفه‌نگ سیاسه‌ت ببات به‌ڕێوه
شاندێكی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (فازڵ میرانی)، ئه‌ندامه‌تیی (سه‌فین دزه‌یی)، (ئه‌حمه‌د كانی) و (هێمن هه‌ورامی) سه‌ردانی باره‌گای پارتیی دیمۆكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په)یان كرد و، له‌و دیداره‌دا (فازڵ میرانی) جه‌ختی كرده‌وه، شەڕی زۆرمان بینیوە، ئێمەی کورد شەڕی خەڵكمان نەکردووە، خەڵك شەڕی ئێمەی کردووە. ئێمە بەداخەوەین کە ئەوەی ئێستا لە تورکیا روو دەدات، بێگومان ئێمە بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەسەر ئەو بابەتە یان بابەتی دیکە، بەڵام بۆچوونی زۆر هاوبەشیشمان هەیە. ئاماژه‌یشی دا كه، له پرسه نیشتیمانییه‌كاندا ئێمه چ جیاوازییه‌ك له نێوان پارتییه كوردییه‌كاندا ناكه‌ین.. له راستیدا كوشت و بڕ چاره‌ی كێشه‌كانی توركیا ناكات، به‌ڵكه ئه‌وه ڕێگای ئاشتیانه و دیالۆگه كه ده‌توانرێ له ڕێیه‌وه كێشه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه.. پشتیوانییش له مافه‌كانی میلله‌تی خۆمان ده‌كه‌ین، له‌هه‌ر جێیه‌ك و بارودۆخێكدا بێت. دیاره كه من چه‌ند مانگێك له شه‌ڕی شنگال بووم، له‌وێوه گه‌لێك هاوكاریی په‌یه‌ده‌مان كرد، ئه‌مه‌یش له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ پرسی نیشتیمانیمان بووه.
(میرانی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، نابێت شه‌ڕی هه‌ده‌په و ئاك پارتی دروست ببێ و ده‌بێ شاره‌كانتان بپارێزن و ئاسایش بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن، چونكه تێكدان ئاسانه به‌ڵام چاككردنه‌وه و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی نه‌خوازراو و پشێوی گرانه، ئه‌وه‌مان به ئاكه‌په‌یش گوتووه و به جه‌هه‌په‌یشی ده‌ڵێین.
هاوكات رایگه‌یاند، ئێمه له ڕاگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه پیرۆزبایی خۆمانمان بۆ هه‌ده‌په نارد، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا، به‌و هیوایه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یشدا بتوانن سه‌ركه‌وتن به دی بێنن.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گوتیشی، ئێمه وه‌ك پارتی باوه‌ڕمان وابوو به‌شداریی هه‌ده‌په له حكوومه‌تی توركیادا پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان توركیا و كورد گه‌ره‌نتی ده‌كات. به تایبه‌ت من خۆم پێم جاك بوو بچنه حكوومه‌تێكه‌وه تا له ڕێیه‌وه ئامانجه‌كانتان بێننه دی.
ئه‌و له‌و دیداره‌دا په‌یامێكی دا به هه‌ده‌په و ڕایگه‌یاند، په‌یاممان بۆ هه‌ده‌په ئه‌وه‌یه كه، تێكدان ئاسانه، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی دۆخی نه‌خوازراو و پشێوی گرانه. عه‌قڵی سیاسه‌ت مه‌نتیقه و هیی هێزیش چه‌كه، كه ڕێ راسته‌كه ئه‌وه‌یه به عه‌قڵی سیاسه‌ت كێشه‌كانمان چاره بكه‌ین. به‌و واتایه‌ی، سیاسه‌ت تفه‌نگ ببات به‌ڕێوه زۆر باشتره له‌وه‌ی تفه‌نگ سیاسه‌ت ببات به‌ڕێوه. بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ین خه‌باتی سیاسیتان تێكه‌ڵ به سیاسه‌تی چه‌كداری نه‌بێ. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش ده‌توانن مافه‌كانتان به دی بێنن.
په‌یاممان بۆتان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێین، ئه‌م وڵاته به‌م ئاشوبه پێش ناكه‌وێ و كێشه‌كانتان چاره نابن، هه‌ڵبه‌ت ئێمه به پێویستمان زانی سه‌ردانتان بكه‌ن، له ڕووه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه كه‌سێك ناتوانێ لێكمان بكات و خوێن نابێ به ئاو. وه‌ك پارتی‌یش هیچ شتێك ناتوانێ هه‌ستی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییمان لێ بستێنێته‌وه.
(فازل میرانی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، پێشتر زۆر هه‌وڵ درا، تا كاریگه‌رییان به‌سه‌ر (سه‌رۆك بارزانی)یه‌وه هه‌بێ تا بڵێ، په‌كه‌كه تیرۆریسته به‌ڵام نه‌یگوت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه، ئێمه زۆرمان بۆ په‌یه‌ده كردووه و ئه‌مه‌یشمان له سۆنگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه بووه، ڕه‌نگه زۆر شت گوترابێ و بشگوترێ له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتییه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه ڕاست بێ.
له‌به‌رانبه‌ردا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ده‌په‌یش گوتی، ئۆفیسه‌كانمان هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و سووتێندران، هه‌ڵبه‌ت سه‌رباری ئه‌م كاره تێكده‌رانه‌یه، ئێمه له تێكۆشانی مه‌ده‌نیمان به‌رده‌وام ده‌بین، بره‌و ده‌ده‌ین به‌و پرۆسه دیمۆكراسییه‌ی هه‌ڵمانگیرساندووه.
پاش هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزێران به‌داخه‌وه نه ئاكه‌په و نه هیچ پارتیێكی دی به ئه‌نجامه‌كانمان دلخۆش نه‌بوون.
