ئه‌مڕۆ پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
د. فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه".
گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌نجام ده‌درێت".
تائێستا شه‌ش كۆبوونه‌وه له‌نێوان پێنج حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو) له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، بڕیاریشه كاتژمێر 11ی پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2015، له شاری هه‌ولێر حهوتهمین كۆبوونه‌وه له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا به‌ڕێوه‌بچێت.
شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی ئابی 2015، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو) له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و بریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكرد و تائێستا دهورهنجامێكی ئاشكرای لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
خه‌ندان
