سەرۆکی هەرێمی کوردستان : بارودۆخی ئێستا رێگە بە گەرەنتی سەربەخۆیی نادات
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (رووسیا 24 ) رایدەگەیێنێ گەلی کورد مافی خۆیەتی هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بهاوێژێ بۆ سەربەخۆیی، بەڵام بارودۆخی ئێستا رێگە بە گەرەنتی ئەو سەربەخۆییە نادات.
بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان دەخوازێ ئەو پرسە بە ئاشتیانە یەکلایی بکاتەوە و بەتایبەتی بە دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بەڵام خودی بەغدا رووبەڕووی چەندین کێشەی دیکە بووەتەوە، ئەمەجگە لەو کێشانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جیابوونەوە لە عێراق، بە پرۆسەیەکی ئاسایی و دیموکراسی دەزانێت و پێیوایە" هاووڵاتیان گوزارشت لە ئیرادەی خۆیان دەکەن". راشیگەیاند کە" کورد بەردەوام کاری بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی فیدراڵی دیموکراتی کردووە".
رووداو
