پهرلهمانتارێك بۆ پێشمهرگه، داوایەکی له سهرۆكوهزیرانی ئوسترالیا كرد
(د. ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "پەیامێكم ناردووە بۆ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و، بۆ ئەو وڵاتانەش كە لەناو هاوپەیمانەتی دژەداعشدان كە دەبێت هەڵوێستی جددیان هەبێت بەرانبەر بەو پێشێلكاریەی بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگە دەكرێت، وا داعش بە چەكی كیمیایی لە پێشمەرگە دەدات، كە ئەمەش كارەساتێكی زۆر گەورەیە؛ داوایشم كردووە بێجگە لە مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە كەرەستەی كیمیابەزێن بدرێت بە هێزی پێشمەرگە . داوایشم كردووە كە لێكۆڵینەوە بكەن و كێ بەرپرسە لە پێدانی ئەم چەكە كیمیایانە بە داعش ئاشكرای بكەن، چونكە ئەمە چەكێكی ئاسایی نییە. پێویستە لەو بابەتەدا هەڵوێستێكی ڕەسمی و نێودەوڵەتیان هەبێت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیشی دا كە: "پێویستە وڵاتانی هاوپەیمانی دژەداعش چارەسەری تەواوی ئەم قوربانی و بریندارانەی پێشمەرگە بكەن كە بەركەوتەی چەكی كێمیاوی داعشن و، بە کردەوە بێنە دەنگ."
گوتیشی: "لە نامەیەكدا بۆ (نیكۆلا) سەرۆكوەزیرانی ئوستراڵیا داوام كردووە با هەموو دنیا بزانێت وا داعش بە چەکی کیمیایی لە پێشمەرگە دەدا؛ دەبێ بکرێتە دیكۆمێنتێکی جیهانی."
