وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم به‌شداریى له كۆنفڕانسی جیهانی لوتكه‌ی وڵاتانی ئاسیا بۆ په‌روه‌رده كرد
مه‌به‌ستیی سازدانی ئه‌م كۆنفڕانسه سێ ڕۆژه‌ییه كه زۆرینه‌ی وڵاتانی ئاسیایی تیایدا به‌شدار بوون، شرۆڤه‌ی كارامه‌یی و توانای بیركردنه‌وه و چاره‌سه‌ری گرفته په‌روه‌رده‌ییه‌كانی قوتابیان بوو و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا چه‌ندین توێژینه‌وه و سیمینار پێشكه‌ش كران. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كه له سه‌ر داوای فه‌رمی كۆنفڕانسه‌كه به‌شداری كردبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌زیری دیكه‌ی وڵاتان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (به‌نگالۆرا)ی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای بواری په‌روه‌رده كرده‌وه.
هاوكات له په‌راوێزى ئه‌و لوتكه‌یه‌دا چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ی وڵاتانی دیكه و چه‌ندین سه‌نته‌ر و ڕێكخراوی بیانی په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجام دا بۆ سوودوه‌رگرتن له توانا و شاره‌زاییان له بواری په‌روه‌رده و فێركردن و تواناكان دروستكردنی پردی په‌روه‌رده‌یی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كانی ئه‌و ڕێكخراو و سه‌نته‌رانه .
هه‌روه‌ها چاوی به هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی شانشینی ئوردن و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌ر یه‌ك له وڵاته‌كانی هیندستان و دوورگه‌كانی مالدیف و ئه‌فغانستان و وه‌فدی فه‌رمی وڵاتانی نیپال و به‌نگلادش كه‌وت.
له ڕۆژی كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی دیكه، دیاری به‌خشییه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا داهێنان و خزمه‌تی بواری په‌روه‌رده‌یان كردووه.
