قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌ر شاری جزیرێ هه‌ڵگیرا
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا داوای له توركیا كردبوو كه رێگه به چاودێران بدات بچنه ناو شاره‌كه‌وه . له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سه‌لاتدارانی ناوخۆی شارى جزیرێ دا هاتووه كه سوپاسی دانیشتوانی شاره‌كه ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا ئارامییان گرت .
به‌گوته‌ی چه‌ند شایهدحاڵێكیش له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆی پێكدادانی سوپای توركیا و گهریلاكانى په‌كه‌كه زیاتر له بیست هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون .
به بۆچوونی حكومه‌تی توركیاش، ناوچه‌ی جزیره شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گهریلاكانى پارتی كرێكارانی كوردستانه و به‌رپرسێكی توركیش رایگه‌یاندووه هه‌شتا گه‌ریلاى په‌كه‌كه له ناو شاره‌كه بوون جگه له دووسه‌د گه‌نجی ئه‌م شاره كه چه‌كیان دژ به حكومه‌تی توركیا هه‌ڵگرتبوو .
