له میحوه‌ری ناوه‌ران، پێشمه‌رگه داعشی ئاگر باران كرد..7 تیرۆریست كوژران
بەرپرسی میحوه‌رى ناوه‌ران (سه‌ربه‌ست تروانشى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌بۆنه‌ى 54ـه‌مین ساڵیادى هه‌لگیرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى میحوه‌رى ناوه‌ران له چه‌ند لایه‌كه‌وه به چه‌كى قورس و دوور هاوێژ و جۆراوجۆر به‌چڕى مۆڵگه و بنكه‌ى تیرۆریستانى داعشیان له شه‌لالات (8كم له مووسڵ دووره) بۆردومان كرد..هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی بایبوختیش كه جێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی تیرۆریستانه له‌گه‌ڵ گوندی خۆرسیبادیان بۆردومان كرد و مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌و ناوچانه‌دا خاپوور كرد.
(تروانشى) دەیشڵێت، "له ئاكامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا 7 تیرۆرستى داعش كوژراون و بریندارێكى زۆریشیان هه‌یه كه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێ نه‌یانتوانیوه لاشه‌كانیان له‌به‌ر بۆردوومانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێننه‌وه مووسڵ.
ئاماژه‌ییشی دا كه بۆردومانه‌كه كۆگایه‌كی پڕ لهچهكوتهقهمهنی له خۆرسیباد پێكاو به‌ته‌واوی سووتێنرا.
