لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستیی سەرپەشتیاری میحوەری كەركووكی پرسی
ڕۆژی هەینی 11ـی 9ـی 2015 (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە بە مەبەستی ئاگاداربوون و تەئكیدكردنەوە لە تەندروستیی (محەمەد حاجی مەحموود)، پەیوەندی بە (محەمەد حاجی مەحموود) سەرپەرشتیاری میحوەری كەركووك كرد.
لەم پەیوەندییەدا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی سەرپەرشتیاری میحوەری كەركووك و فەرماندەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان كرد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست و سەرەخۆشیشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئۆپڕاسیۆنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری باشووری كەركووك كرد.
