قورساییی بارزانی له پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ریدا، له رابردوو و ئێستای توركیادا
له ساڵی 2013ـدا (ئه‌ردۆگان) بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه نییه‌تی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به فه‌رمی (سه‌رۆك بارزانی) داوه‌تی دیاربه‌كر كرد. به‌ڵام ئه‌م داوه‌ته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) له داوه‌تی سه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ی دونیا نه‌ده‌چوو و، له هه‌موو ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی پێشتر به فه‌رمی داوه‌تی توركیا كرابوون، زیاتر گرینگی به سه‌ردانه‌كه‌ی(سه‌رۆك بارزانی) درا.
15 رۆژ به‌ر له‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بچێته دیاربه‌كر، میدیاكانی توركیا مانشێته‌كانیان له‌سه‌ر هاتنی (بارزانی) بوو و، گۆشه‌نووسه‌كانی ناو رۆژنامه‌كانیش نووسینه‌كانیان ته‌رخان كردبوو بۆ گرینگیی ئه‌و سه‌ردانه. ئه‌و رۆژنامه‌نه‌شی سه‌ر به مه‌هه‌په و ناسیۆنالیسته‌كان بوون، هێرشی توندیان بۆ سه‌ر (ئه‌ردۆگان) و ئاكه‌په چڕ كردبووه‌وه و ده‌یانگوت: چۆن ده‌بێت پێشمه‌رگه‌یه‌ك داوه‌تی توركیا بكرێت.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناووبانگی رۆژنامه‌ی (حورییه‌تی) ئه‌وكات و ئێستای رۆژنامه‌ی (سۆزجو) به ناوی (یه‌ڵماز ئۆزدیل)، له نووسینێكیدا ئاماژه‌ی دابوو، كه (بارزانی) نابێت داوه‌تی توركیا بكرێت، چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه به‌رده‌وام باس له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات و هه‌ر ئه‌ویش له ژێره‌وه كوردانی باكوور هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی داوای جیا ببنه‌وه. (ئۆزدیل) به بیری توركیای هێنایه‌وه، كه دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عیڕاق، سوپای توركیا بۆ پاراستنی توركمانه‌كان ویستی بچێته ناو خاكی كوردستانه‌وه، به‌ڵام (بارزانی) به توندترین شێوه وه‌ڵامی دایه‌وه و، نه‌یهیشت سوپای توركیا پێ بنێته ناو خاكی كوردستانه‌وه، بۆیه چۆن ده‌كرێت ئێستا ئه‌و به فه‌رمی به‌و داوه‌ته گه‌وره‌یه پێ بنێته ناو خاكی توركیاوه.
ئه‌وی راستی بێ، (ئه‌ردۆگان) گوێی به‌و ره‌خنانه نه‌دا و، زیاتر گه‌رموگوڕتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) داوه‌تی (دیاربه‌كر) بكات. له پاڵ (سه‌رۆك بارزانی)یش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد (شڤان په‌روه‌ر) دوای 25 ساڵ دابڕان له زێدی خۆی گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی نیشتیمان و له‌وێ هاوتا له‌گه‌ڵ (ئیبراهیم تاتلیساس) گۆرانی‌یان بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان چڕی.
ئه‌وه‌ی زۆر گرینگ بوو له‌و سه‌ردانه‌دا، ددانپێدانانی توركیا بوو به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی توركیادا ددان به كوردستاندا بنێت و ناوی كوردستانیش له لایه‌ن سه‌رۆكێكی توركه‌وه بهێنرێت. جگه له‌وه‌یش وتاره‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) به ئاشكرا په‌یامێك بوو بۆ توركیا، به‌وه‌ی پێویسته مافی كورد له توركیا جێگیر بكرێت و چه‌كه‌كان بێده‌نگ بن و ئاشتی جێگه‌ی بگرێته‌وه. بێگومان (ئه‌ردۆگان)ـیش هه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بوو كه به گه‌لی كورد بڵێت له توركیا كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورد و ئێمه هه‌وڵی چاره‌كردنی ده‌ده‌ین.
(سه‌رۆك بارزانی) به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد له توركیا به ئاشتییانه چاره بكرێت و شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه. توركیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا گفتوگۆی كردووه. سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌یش (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌رییه، گرینگیی (سه‌رۆك بارزانی) له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به باش وه‌سف كردبوو، بۆیه نامه‌یه‌كی بۆ (سه‌رۆك بارزانی) نارد و داوی لێ كرد، وه‌كو براگه‌وره‌یه‌ك هه‌وڵی جیددیی بدات بۆ بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و درێژه‌دان به پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری.
توركیا بۆ پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری هه‌نگاوه‌كانی له‌سه‌رخۆ بوون، به‌ڵام ناكرێت بڵێین ئه‌نجامی نه‌بووه و كێشه‌ی كورد هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته بۆچوونێكی له‌م شێوه‌یه تاوانێكه به‌رامبه‌ر به ئاكه‌په ده‌كرێت، چونكه له سه‌رده‌می ئه‌و پارتییه‌دا بوو به ده‌نگی به‌رز هاوار كرا له توركیا كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورده‌وه. له سه‌رده‌می ئه‌و پارتییه‌دا بوو رێگه درا به كوردی قسه بكرێت و، رۆژنامه ده‌ربكرێت و كتێبی كوردییش چاپ بكرێن. هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی توركیادا ته‌له‌ڤزیۆنێكی ده‌وڵه‌ت به زمانی كوردی هاته وه‌شان و، زۆر شتی دیكه‌یش. به‌ڵام ده‌كرێت له ئێستادا ره‌خنه‌ی جیددی له (ئه‌ردۆگان) و ئاكه‌په بگیرێت به‌وه‌ی، بۆچی دوای هه‌ڵبژارنی 7ی حوزه‌یران ئه‌م پرسه پشتگوێ خرا و شه‌ڕ دووباره هه‌ڵگیرسایه‌وه؟
ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی توركیا به فه‌رمی نه‌یگوتووه كه قۆناغی چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، به‌ڵام كاتێك شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه، ئیدی پرسیاركردن به‌وه‌ی ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا، پرسیارێكی گرینگ نییه، چونكه له شه‌ڕدا شتێك نییه به ناوی ئاشتییه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیان به به‌ر ئه‌و پرسه‌دا بكاته‌وه، حكوومه‌تی توركیا و هه‌ده‌په و لایه‌نی ده‌ره‌كیی توركیایه، كه 2 مانگ به‌ر له ئێستا رۆژنامه‌ی (ئاكید)ـی توركیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی دابوو، ناكرێت رۆڵی (بارزانی) له پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ریدا له بیر بكرێت، بۆیه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و دووباره گفتوگۆكردن، پێویسته (بارزانی)یش بهێنرێته‌وه ناو هاوكێشه‌كه‌وه.
سه‌ركردایه‌تیی هه‌ده‌په، به‌رده‌وام باسیان له رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) كردووه له‌سه‌ر پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری، به‌ڵام به كه‌می له میدیاكانی خۆیاندا باسیان لێوه كردووه. ده‌كرێت لێره‌وه ره‌خنه له میدیای پارتی و پارتییه‌كانی دیكه‌ی باشووریش بگیرێت به‌وه‌ی، به بایه‌خه‌وه باسیان له رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری و، به‌ڵكه ئه‌وه میدیای توركیا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌یان كردووه.
ئێستا توركیا پێی ناوه‌ته ناو شه‌ڕێكی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه هه‌موو لایه‌نه‌كان و رای گشتیی توركیا و ئه‌وروپایش له‌گه‌ڵ ئاشتی و راوه‌ستانی شه‌ڕن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كرێت، به تایبه‌ت (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی)، چونكه توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (بارزانی) ده‌ناسێت و له پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ریشدا، به‌رده‌وام بۆچوونی (سه‌رۆك بارزانی) له‌لا گرینگ بووه.
هه‌ده‌په و ئیمیراڵی و قه‌ندیل، ئه‌گه‌ر نییه‌تی جیددیان هه‌بێت بۆ راوه‌ستانی شه‌ڕ و بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و، دانیشتن له‌سه‌ر میزی گفتوگۆ، ده‌كرێت سوود له‌و په‌یوه‌ندییه گرینگه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیا ببینن. هه‌روه‌كو چۆن نووسه‌رێكی تورك ده‌ڵێت هه‌ده‌په و (بارزانی) گرینگن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره گیان به به‌ر ئاشتی له توركیادا بكه‌نه‌وه، چونكه شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، په‌كه‌كه خۆی لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه‌یه و له لای ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكایش وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئێستایش كه مه‌هه‌په داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات كه به‌شێكی گرینگی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بوونه، رۆژنامه‌ی (توركیا) وێنه‌یه‌كی (ئه‌ردۆگان) و (بارزانی) و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه بڵاو كردووه‌ته‌وه و، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت كه ئه‌مانه ئه‌ندازیاری پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بوون.
