به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی كه‌لار له‌ژیاندایه‌.. دوای پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی گولله‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه‌

 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی كه‌لار له‌ژیاندایه‌.. دوای پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی گولله‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه‌
شەوی رابردوو لە شاری كەلار و لە ناو بینای ئاساییش، بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاساییشی كەلار عەقید (سەیوان غازی) بەهۆی بەركەوتنی گولله‌یه‌ك لەسەری برینداربوو. زانیارییە سەرەتاییەكان وا دەری دەخەن هەوڵی خۆكوشتنی دابێ.
سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: شەوی رابردوو لە ناو بینای یاریدەدەرێتی ئاساییشی كەلار، بەڕێوەبەری ئاساییشی كەلار عەقید (سەیوان غازی سالار) بەهۆی گوللەیەكی دەمانچەوە كە بەر سەری دەكەوێت بە سەختی بریندار دەبێت و پاشان بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەی كەلارەوە ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت.
سەرچاوەكە گوتیشی: هەرچەندە سەرەتا وابڵاوكرایەوە كە ناوبراو گیانی لە دەستدابێت، بەڵام بەهۆی چارەسەرەوە تەنانەت هاتۆتەوە هۆشی خۆی و لە نەخۆشخانەی سلێمانی بە ئاماژەیش لە گەڵ ئەو كەسانە دواوە كە لە نزیكیەوە بوون و ئێستا باری تەندروستی جێگیربووە.
ئەوەشی خستەروو: گوللەكە لە لای گوێیەكیەوە بەری كەوتووە و برینێكی قوڵی لەناو دەمی دروست كردووە.
سەبارەت بە رووداوەكەش، هەرچەندە تا ئێستا بە تەواوی رون نییە و هیچ لایەنێكی فەرمی ئامادە نییە لەوبارەیەوە لێدوان بدات، بەڵام "زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كه‌ عەقید سەیوان لەو كاتەی لە ناو بینای ئاسایش بووە تەلەفونێكی بۆ هاتووە و دوای پەیوەندییەكە، پێده‌چێ خۆی گوللەیه‌كی لە خۆی دابێ"
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی بۆ زانیاری وەرگرتن پەیوەندی بە چەند لایەنێكی فەرمیەوە كرد، بەڵام هیچ كامیان ئامادە نەبوون لێدوان بدەن.
Top