بهڕێوهبهری ئاساییشی كهلار لهژیاندایه.. دوای پێوهندی تهلهفۆنی گوللهكهی بهركهوتووه
سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: شەوی رابردوو لە ناو بینای یاریدەدەرێتی ئاساییشی كەلار، بەڕێوەبەری ئاساییشی كەلار عەقید (سەیوان غازی سالار) بەهۆی گوللەیەكی دەمانچەوە كە بەر سەری دەكەوێت بە سەختی بریندار دەبێت و پاشان بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەی كەلارەوە ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت.
سەرچاوەكە گوتیشی: هەرچەندە سەرەتا وابڵاوكرایەوە كە ناوبراو گیانی لە دەستدابێت، بەڵام بەهۆی چارەسەرەوە تەنانەت هاتۆتەوە هۆشی خۆی و لە نەخۆشخانەی سلێمانی بە ئاماژەیش لە گەڵ ئەو كەسانە دواوە كە لە نزیكیەوە بوون و ئێستا باری تەندروستی جێگیربووە.
ئەوەشی خستەروو: گوللەكە لە لای گوێیەكیەوە بەری كەوتووە و برینێكی قوڵی لەناو دەمی دروست كردووە.
سەبارەت بە رووداوەكەش، هەرچەندە تا ئێستا بە تەواوی رون نییە و هیچ لایەنێكی فەرمی ئامادە نییە لەوبارەیەوە لێدوان بدات، بەڵام "زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كه عەقید سەیوان لەو كاتەی لە ناو بینای ئاسایش بووە تەلەفونێكی بۆ هاتووە و دوای پەیوەندییەكە، پێدهچێ خۆی گوللەیهكی لە خۆی دابێ"
ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی بۆ زانیاری وەرگرتن پەیوەندی بە چەند لایەنێكی فەرمیەوە كرد، بەڵام هیچ كامیان ئامادە نەبوون لێدوان بدەن.
