هێزه‌كانى توركیا له ئیبراهیم خه‌لیل ته‌قه‌یان له شۆفێران كرد كه ده‌یانویست به رێگه‌ى نایاسایى بپه‌ڕنه‌وه
دواى ئه‌وه‌ى توركیا خاڵى سنووریى ئیبراهیم خه‌لیلى له دیوى خۆیه‌وه داخستووه به هۆى شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى توركیا و گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه، چه‌ند رۆژێكه شۆفێرانى ئۆتۆمبیل و بارهه‌ڵگره‌كانى باكوورى كوردستان و توركیا له دیوى هه‌رێمى كوردستان ماونه‌ته‌وه، ئه‌مرۆش هه‌وڵیان دا به رێگه‌ى نایاسایى بچنه‌وه ناو خاكى باكوورى كوردستان، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه ته‌قه‌یان لێكرا و له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س بریندار بوون .
