لەیلا زانا: شەڕ نەوەستێت تا مردن ماندەگرم
لەیلا زانا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە HDP رێکیخستبوو رایگەیاند "داوایەک ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەم چەکیان بەدەستەوەیە، ئەگەر نەتوانم وا بکەم خەڵك گوێم لێبگرێت، ئەوە ئەتوانم گوێ لە خۆم بگرم. من لەجێی تەماشاکردنی مردنی خەڵکی تر، دەمەوێت خۆم بمرم".
لەیلا زانا گووتی "100 ساڵە شەڕدەکەین و دەمرین. بەرگری لە خۆمان دەکەین. بەڵام ئیدی بەسە. بە خۆکوشتن و کوشتنی خەڵکی دیکە، ویژدان و داهاتووی خۆمان لەدەستدەدەین. بەهەموو ئەوانە دەڵێم کە چەکیان بەدەستەوەیە: ئەگەر نەتوانم وا بکەم خەڵکی تر گوێم لێبگرێت ئەوە قسەی خۆم بەسەر خۆمدا جێبەجێ دەکەم. من پێمباشترە بمرم لەوەی دانیشم و مردنی خەڵکی ببینم. ئەگەر ئەو کوشت و بڕە نەوەستێت ، ئەوا دەستدەکەم بە مانگرتن تا مردن. ئەوانەی من دەناسن دەزانن کە قسە یەکجار لەدەممەوە دێتە دەرەوە. سەرم لەسەر دانابێ وازناهێنم. ئیدی بەسە. با گەنجەکان نەمرن ئێمە بمرین”
لە 24 ی حوزەیرانی 2015-ەوە دوای دوو ساڵ ئاگربەست شەڕ و پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە دەستیپێکردووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە و ژمارەیەکیش خەڵکی سڤیل لەو شەڕەدا بوونەتە قوربانی.
رووداو
