ئیبراهیم خەلیل بە ڕۆژ كراوە و بە شەوانیش دادەخرێت
لەمبارەیەوە (خه‌لیل مه‌حمود) قایمقامی شارۆچكه‌ی زاخۆ ڕایگەیاند : "كردنه‌وه و داخستنی دەروازەی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌موو كێشه‌كان له لای توركیایه، كه ئه‌وان بڕیاری داخستن و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه ده‌ده‌ن، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل داخراوه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ هه‌بوونی ئه‌و كێشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شۆفێران و هاووڵاتیانی باكووری كوردستان خۆپیشاندانیان كرد، ئێمه‌یش هه‌وڵی خۆمان دا له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل ئێستا ڕێگه‌كه كراوه‌یه و هاتوچۆكردن تێدا ئاساییه."
گوتیشی: "ڕێگه‌کە هەر بە ڕۆژدا دەکرێتەوە؛ له سەعات 6ـی به‌یانییەوە تا 7ـی ئێواره ڕێگه‌كه ده‌كرێته‌وه و، کە شه‌و داهات سنووره‌كه داده‌خرێت."
شایانی باسه ئەوە چه‌ند ڕۆژێكه له ناوچه‌ی سلوپی و جزیره‌دا سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه شەڕیانە و، کۆمەڵە هاووڵاتییەکیش شه‌هید و بریندار بوونه.
