رۆژنامەیەکی ئەمریکی: "پێشمەرگە گەورەترین هێزی داعش شکێنە"
ئێرنیست سارپێس نووسەری راپۆرتەکە باس لەوەدەکات :" پێشمەرگە پێی راگەیاندووە داعش جیاوازە لە گرووپی دیکەی تیرۆرستی و رێگا و تاکتیکی جیاواز بۆ هێرشکردن بەکاردێنن، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن لە ئامانجەکانیان،بەڵکو بەپێچەوانەوە داعش شکستەکانی روو لەزیادبوونە.
فەرماندەیەکی سەربازی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکانی داعش بۆ رۆژنامەی واشنتۆن تایمز دەڵێت:" داعش بارهەڵگر و بلدۆزەکان بۆمبڕێژ دەکات و هێرشیان پێدەکات، بەڵام هیچ هێرشێکی داعش نەیتوانیوە زیانی ئەوتۆ بە پێشمەرگە بگەیەنێت."
داعش لەبەرەکانی جەنگ هەمەر و چەکی ئەمریکی بەکاردێنێت، ئەوچەکانەشی لە سوپای عێراق دەستکەوتوون،راپۆرتەکە باس لەوەدەکات، سوپای عێراق ژمارەیەکی بێشومار چەکی رادەستی داعش کردووە و بەجێی هێشتوون."
کریس کیلفۆرد، مامۆستای زانکۆی کەنەدی لە تۆرنتۆ رایدەگەیەنێت :" داعش پێشتر تەنیا ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراوی بەکاردەهێنا دەیەویست زیان بە هێزی بەرامبەر بگەیەنێت،بەڵام ئێستا پێش هێرش ئۆتۆمبێل دەنێرێت و دواتر هێرش دەکات، ئەوەش تاکتیکی نوێی ئەو رێکخراوەیە."
ئەو شارەزایە پێیوایە داعش لە هەنگاوەکانی رابردوودا شکستی گەورەی هێناوە،بۆیە پەنا بۆ رێگەی دیکە دەبات بۆ زیان گەیاندن بە هێزەکان."
