وه‌زاره‌تی کار: نزیکه‌ی 10هه‌زار کرێکاری بیانی له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که محه‌ممه‌د ھاودیانی، وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆکی لێژنه‌ی باڵای به‌کارخستن رایگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی کار و کرێکارانی خۆماڵی و ره‌خساندنی ھه‌لی کار و چاره‌سه‌رکردن و خستنه‌ڕووی پێشنیاره‌کانه له‌سه‌ر کرێکارانی بیانی و سیاسه‌ته‌کانی به‌کارخستن له ھه‌رێمی کوردستان، پرۆژه‌ی گرنگن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بێ‌کاری.
وه‌زیری کار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که گرفتی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگا بێکاریه و ده‌بێت سیاسه‌ته‌کانی به‌کارخستن به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بخرێته‌گه‌ڕ بۆ ره‌خساندنی ھه‌لی کار.
دواتریش له‌لایه‌ن دکتۆر "عارف حیتۆ" به‌رێوبه‌ری گشتی کار و ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی پرێزنته‌یشنێک پێشکه‌ش کرا و تێیدا به‌رچاوڕوونیه‌کی خسته‌ڕوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کارکردن و ھێنان و ئاماره‌کانی کرێکارانی بیانی و کێشه‌کان و پێشنیارهکانیشی ئاشکرا کرد.
به‌پێی ئاماره‌کانیش له چه‌ند ساڵی رابردوو تاوه‌کو ئێستا زیاتر له ٣٤ھهزار کرێکاری بیانی ھێندراونه‌ته ھه‌رێمی کوردستان و له ئێستاشدا زیاتر له ٩ھه‌زار کرێکاری بیانی له ھه‌رێمی کوردستان ھه‌ن، زۆرترین کرێکاریش کرێکاری وڵاتی نیپاڵه و له دوای ئه‌و وڵاته‌ش کرێکارانی وڵاتانی ھیندستان، ئه‌نده‌نوسیا، جۆرجیا، فلیپین، سریلانکا و چین دێن.
له کۆتاییشدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌کانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای به‌کارخستن له ھه‌رێمی کوردستان تاوتوێ و گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بێ‌کاری و ره‌خساندنی ھه‌لی کار بۆ کرێکارانی خۆماڵی و ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که کرێکارانی بیانی که‌مبکرێنه‌وه و ده‌رفه‌ت به کرێکارانی ناوخۆ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌لی کاری زیاتریان ده‌ستکه‌وێت.
