وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن سوپای تورکیای ره‌ت کرده‌وه
سه‌باره‌ت به سنوور به‌زاندنی ھه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ھێزێکی کۆماندۆی سوپای تورکیا، فه‌ریق "جه‌بار یاوه‌ر" ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی ھه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌دواداچوون کراوه بۆ ئه‌م ھه‌واڵه له رێگه‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ھێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوور له سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی ھه‌رێمی کوردستان - تورکیا، ھیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی و پاسه‌وانی سنوور ئه‌م ھه‌واڵه‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیای پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی دا، وه‌ک له ھه‌واڵه‌کاندا سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا ناوی نه‌ھاتووه، ئه‌مه واته ھه‌واڵه‌که فه‌رمی نییه.
به گوته‌ی به‌رپرسێکی تورکیا، "سوپای ئه‌و وڵاته چۆته ناو خاکی "باکووری عێراق"(هه‌رێمی کوردستان) و سنووری هه‌رێمی به‌زاندووه."
به‌رپرسێکی بالای تورکیا به "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندبوو: "سوپای تورکیا بۆ راوه‌دوونانی "پارتی کرێکارانی کوردستان"(پ.ک.ک) چۆته ناو خاکی باکووری عێراق."
ئه‌م به‌رپرسه گوتبووی: "ئه‌مه هه‌وڵێکی کورت‌خایه‌نه و ئامانج لێی پێش گرتن له راکردنی تیرۆریستانه."
پێشتر هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر پێگه‌کانی پ.ک.ک له هه‌رێمی کوردستان، کاردانه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌غدای لێکه‌وتبۆوه و "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتبووی، ئه‌م هێرشانه، پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراقه.
هه‌رچه‌نده هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رپرسێکی عێراقی(میسال ئالووسی) گوتی: "نووری مالیکی رێگه‌ی به سوپای تورکیا داوه بێته ناو خاکی عێراق."
ئه‌مڕۆ له هێرشێکی چه‌کدارانی پ.ک.ک بۆ سه‌ر مینی‌باسێکی سوپای تورکیا، 14پۆلیس کوژران و له هێرشێکی دیکه‌شدا، پۆلیسێکی دیکه کوژرا.
ئه‌م هێزانه به‌ره‌و خاڵێکی پشکنینی ناوچه‌یه‌کی نزیک "نه‌خچه‌وان"ی کۆماری ئازه‌ربایجان ده‌چوون. دوای ئه‌م هێرشه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا ده‌یان هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌کانی پ.ک.ک له خاڵی سنووریی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا.
ئه‌مڕۆ 60فڕۆکه‌ی جه‌نگیی تورکیا بۆ ماوه‌ی 6سه‌عات بۆمبارانی بنکه‌کانی پ.ک.ک‌یان کرد و به گوته‌ی ئاژانسی "ئانادۆڵ"ی تورکیا، له‌م هێرشانه‌دا، "نزیه‌کی 40چه‌کداری پ.ک.ک کوژراون."
