لە ئیدر 13 پۆلیسی تورکیا کوژران

 لە ئیدر 13 پۆلیسی تورکیا کوژران
لە قەزای ئیدری سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێکی چێندراو لە رێگای کاروانێکی پۆلیسی تورکیادا، 14 پۆلیس کوژران و چەند پۆلیسێکی دیکە بریندار بوون.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، بڕی یەک تۆن تەقەمەنی لەسەر رێی پاسێک دانراوە، کە ئەندامانی هێزی پۆلیسی تورکیای تێدابووە و بەرەو خاڵی سنووری دیلوجو رۆشتووە .

١٣ پۆلیس لەشوێنی تەقینەوەکە دەستبەجێ کوژراون، پۆلیسێکیش بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەستداوە.








رووداو
Top