وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن وڵاتی‌ سعودیه‌ ده‌یدات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن وڵاتی‌ سعودیه‌ ده‌یدات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی‌ پێشبینییه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ پێشبینی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ مانگی‌ كۆچی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ عیراق، رۆژی‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌

سه‌ردار قوربانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: به‌پێی‌ پێشبینی‌ لیژنه‌ی‌ پێشبینیه‌كانی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ مانگی‌ كۆچی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ عیراق، رۆژی‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان".

گوتیشی‌: "بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن وڵاتی‌ سعودیه‌ی‌ ده‌یدات، چونكه‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت.














خه‌ندان
Top