ئەمەریكا 3 لیوای پێشمەرگە دادەمەزرێنێت
ئەو پلانەی كە ئەمەریكا دایرێشتووە بۆ دروستكردنی 12 لیوای سەربازی لە عێراق، لەوانە 3 لیوا بۆ پێشمەرگەكان لە هەرێمی كوردستان و 9 ی تریش بۆ حكومەتی عێراق، وەزارەتی پێشمەرگە دەرگاكانی خوی كردووتەوە بۆ پێكهێنانی 3 لیوای سەربازی.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند ئەو 3 لێوایەی كە بریارە دابمەزرێن بۆ ئەوەیە كە بەشداری لە شەری دژی داعشدا بكەن و بەشداربن لە سەنگەرەكان هاوشێوەی ئەو پێشمەرگانەی كە لە ئێستادا لەسەنگەردان.
