نێچیرڤان بارزانی: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان نافه‌وتێت
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامن، هیوادارین ئه‌م پرسه به گفتوگۆ و سازان چاره‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی: "هیوادارین له كۆبوونه‌وه‌ی 13ی ئه‌یلولدا لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ده‌بوایه زوتر له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بگه‌یشتینایه‌ته ئه‌نجام".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بارزانی وتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باشه، له ئاینده‌شدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به چاكسازیی له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نوێوه هه‌موومان سور بووین له‌سه‌ر چاكسازیی، به‌ڵام قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم رێگربوون لێی".
وتیشی: "مووچه‌ی هیچكام له‌و چوار هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی كه له رێكخراوه‌كانه‌وه خراونه‌ته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نافه‌وتێت، ته‌نیا ده‌بێت رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، چونكه ئه‌وله‌ویاتی ئیداریان نییه".
سه‌باره‌ت به پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: "ره‌نگه له توركیا پاره‌مان نه‌مابێت، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌مانبوو بۆ مووچه هێنامانه‌وه هه‌رێمی كوردستان، بۆ له‌مه‌ودوا پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم ده‌چێته سه‌ر ئه‌و ژماره باكییه".
خه‌ندان
