حه‌ویجه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 17 چه‌كداری داعشیان كوشت
باپیر شێخوه‌سانی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر به چڕی بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه له قه‌زای حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری".
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌رده‌ستن 17 چه‌كداری داعش كوژراون و 23 چه‌كداری تریشان برینداربوونه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له هه‌مان ناوچه‌دا گه‌راجێكی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێلیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و رێكخراوه‌یان سووتاندووه".
روونیشیكرده‌وه، به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری دواتر داعش سه‌رجه‌م برینداره‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری موسڵ كردووه.
خه‌ندان
