مالیكی بانكه‌كانی عێراقی به‌تاڵ كردوه‌ته‌وه
ڤان هیولیڤان، سه‌رنووسه‌ری سایتی (عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت) له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، هۆكاری قه‌یرانی ئابووریی ئێستای عێراق په‌یوه‌ندیی بهشكستهكانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكییه‌وه هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا بودجه‌و بانكه‌كانی عێراق مایهپووچكراونهتهوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له بازاڕه‌كانی عێراقدا شمه‌ك و كاڵا‌و داهاتی ناوخۆیی بوونی نییه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه چاكسازییه‌كانی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق هیولیڤان نووسیویه‌تی: ده‌رفه‌تێكی زۆر كه‌م له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی عه‌بادیدا هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه عێراق تیایدایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له واشنتۆن، له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ستارتس ئه‌ند ستریپس، ته‌ئكیدی له‌وه كردوه‌ته‌وه، قه‌یرانی دارایی بوه‌ته هۆی په‌كخستنی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له‌دژی داعش، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌غدا له‌توانایدا نییه مووچه‌ی سهربازانو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بدات.
