بەكردنەوەی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە كوردستان پێوەندییەكانی هەولێر و برۆكسل چووەتە ئاستێكی دیكەوە

بەكردنەوەی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە كوردستان پێوەندییەكانی هەولێر و برۆكسل  چووەتە ئاستێكی دیكەوە
برایەن هەیسجێگری سەرۆكی شاندی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پێوەندییەكان لەگەڵ عێراق بۆ گوتى: سەرەتا پێشوازی لە كردنەوەی نووسینگەی پێوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەولێر دەكەم. من جێگری سەرۆكی وەفدی یەكێتی ئەوروپام بۆ پێوەندییەكان لەگەڵ عێراق و پێموایە ئەمە نیشانەی گرنگیدانە بە كوردستان لە رووی ئەوەی كە لەگەڵ داعشدا لە جەنگدایەوە و بووەتە پەناگەیەك بۆ ئەوانەی بەگشتی لەعێراقدا ئاوارە بوون، بۆیە ئەمەش بۆ یەكێتی ئەوروپا گرنگە كە زیاتر بێتە ناوچەكەوە و بە هەر شێوەیەك بۆی بكرێت، یارمەتی كوردستان و ناوچەكە بدات. من زۆر لەگەڵ ئەوەدام كە ئەم نووسینگەیە لەگەڵ هەموو دامەزراوەكاندا كار بكات، لەبەر ئەوەی قەیرانێكی مرۆیی نائاسایی هەیە و داواكارییەكی بنەڕەتی هەیە لەلایەن هاووڵاتیانی یەكێتی ئەوروپاوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم قەیرانە، نەك هەر لەبەر قەیرانە مرۆییەكان، بەڵكو لەبەر كاریگەرییە مەترسیدارەكانی وەك ئەوەی لە دەریای ناوەڕاست و ناوچەكانی ترەوە خەڵك هەوڵ دەدەن بگەن بە ئەوروپا، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە، بۆچی خەڵك هەوڵ دەدەن لەم ناوچەیە ڕابكەن؟ بۆیە من پێموایە ئەم مەسەلەیە پێوەندییەكی زۆری بەوەوە هەیە كە هەوڵ بدرێت ناوچەكە بخرێتەوە باری ئاسایی لەبەر ئەوەی بارودۆخێكی نالەبارە بۆ هەموو كەسێك.


برایەن هەیسجێگرى هەروەها گوتی: یەكێتی ئەوروپا زۆر زیاتر دەكات بۆ ئازایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، پێموایە یەكێتی ئەوروپا دەبێت لە رووی داراییەوە پاڵپشتی بكات لە هەوڵەكان لەسەر زەمین كە لە یارمەتییە مرۆیەكاندا خۆی دەبینێتەوە بۆ دابینكردنی ماڵی نوێ بۆ ئەو ژمارە زۆرە لە پەنابەر و ئاوارە كە ئەمەش دەتوانێت لە ڕێی نووسینگەی پێوەندییەكانەوە لە هەلێر بكات. سەبارەت بە بارودۆخی سەربازی و ئەوەی كە تۆ وتت لە دوای گۆڕانكارییەكانی موسڵ، پێموایە دەبێت پاڵپشتی ئەو هێزانە بكەین لە سەر زەمین بە باشترین شێوە بۆ ئەوەی وڵات بە یەكگرتوویی بهێڵنەوە و باشترین ئەنجام بەدەستبهێنن، پێشموایە پرسیاری زۆر هەیە لەو گرووپانەی لەناو سوپای عێراق و هێزەكانی ئاسایشدان لە رووی داواكردنی پاڵپشتی لە یەكێتی ئەوروپاوە.

شايانى باسه هەیسجێگرى هەروەها گوتی: یەكێتی ئەوروپا یارمەتی هەموو ئەو باڵیۆزخانانە دەدات كە دەستێوەردان بكەن لە ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. لەم دواییانەشدا لە پەرلەمانی ئەوروپا ئەو ڕاستیەم خستەڕوو كە حكومەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕێككەوتنێكیان ئیمزا كردووە. بەڵام جێبەجێ نەكراوە، سەرەڕای ئەو قەیرانەی كوردستان بە هۆی پەنابەرانەوە تووشی بووە. ئەم ئاسایی بوونەوەیە دەبێت ڕووبدات لەبەر ئەوەی ئەمە ڕێككەوتنە. ئێستا من داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی دەكەم ئیلتیزام بكەن بەو ڕێككەوتنەی كە كراوە بۆ ئەوەی روون بێت كە ڕێككەوتنێك كراوە و ڕێز لەو ڕێككەوتنە بگیرێت كە سەبارەت بە خەرجییەكانە، هیوادارم ئەمە بە زووترین كات روو بدات.

لە كۆتایی قسەكانیدا برایەن گوتی: رۆڵی یەكێتی ئەوروپا ئەوەیە پشتیوانی هەوڵەكان لەسەر ئەرزی واقیع بكات لە رووی مرۆییەوە، هەروەها ببێتە دەنگێ بۆ پێشكەوتن لە ناوچەكەدا و جەخت بكاتەوە كە دەنگەكانمان پشتیوانی لەو خەڵكە ناوخۆییە دەكات كە دەیانەوێت، بە شێوەیەكی دۆستانە كێشە گشتییەكانی عێراق چارەسەر بكرێت لە رووی ئەو جیاوازییانەی لە نێوان سوننە و شیعەكان و كوردستاندا هەیە. لە رووی مێژووییەوە ئەوروپا لە چەندین خەڵكی جیاواز پێكهاتووە، هیوادارم ببێتە مۆدێلێك بۆ بە دامەزراوییكردن و مۆدێلێك لە نێوان كوردستان و عێراقدا، لەبەر ئەوەی پێویستمان بە پێوەندی باشە لە نێوان هەموو حكومەتە ناوچەییەكاندا، تا دڵنیا بین كە عێراق و كوردستان لە داهاتوودا ئەو ڕۆڵەی یەكێتی ئەوروپایان لەبەر چاوە كە شوێن ئەوە كەوتووە و مشتومڕی لە بارەوە كردووە و لەڕووی داراییەوە پشتگیری هەوڵە باشەكانی كردووە كە دراون لەسەر ئەرزی واقیع.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1041)
Top