رووداوێکی ھاووچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
رائیدی مافپەروەر ئازاد تەھا بەرپرسی راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک بە خەندانی راگەیاند :" ئەمرۆ ٦ی ئەیلولی ٢٠١٥ رووداوێکی ھاتووچۆ لە سەرە رێگای سەرەکی قەزای زاخۆ-باتیفا روویدا ".
ئاماژەی بەوەشدا :" ئەو رووداوە لە ئەنجامى پێکدادانى نێوان ئۆتۆمبێڵێکی شۆفرلێتى تایبەت و تویۆتاى دەبڵدا بووە".
وتیشی :" رووداوەکە بۆتە ھۆی گیان لە دەستدانی کەسێک و برینداربوونى چوارى کەسی تر. .
بەرپرسی راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک ، ئەوەشی خستەروو :" لە ئەنجامی ئەو رووداوە زیانێکی زۆری بەر ئەو دوو ئۆتۆمبێلە کەوتووە ".
