له‌ هه‌كاری 30 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران

له‌ هه‌كاری 30 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له‌شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤای سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌كاری كه‌ به‌ هه‌رێمێكی سه‌ربازی راگه‌یه‌نراوه‌، 30 كه‌س به‌هۆی ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستبه‌سه‌ركران.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌، 30 كه‌س ده‌ستگیركراون به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 17ی ئابی رابردوو كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌وه‌ له‌ناوچه‌ی داغڵجه‌ كه‌ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربازی راگه‌یه‌نرابوو، رێكخرابوو.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌و 30 كه‌سه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیشیان تێدایه‌، له‌ 14ی ئابی رابردوودا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن گه‌یشتبوونه‌ ناوچه‌كه‌.

له‌و هێرشه‌دا چوار سه‌رباز كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون، دواتر ناوچه‌كه‌ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربازی راگه‌یه‌نرا.
Top