له هێرشێكی چه‌كداری دا له ئامه‌د 2 پۆلیس كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی شاره‌كه له‌كاته‌كانی به‌یانیدا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجام داوه كه له شارۆچكه‌ی سوور، سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و داخستنی رێگای سه‌ره‌كی ناوچه‌كه بوون، له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه به مووشه‌كی ئار بی جی هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كێك له زرێپۆشه‌كانی پۆلیس و له‌ئاكامدا دوو پۆلیس كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
