پۆلیسی هەولێر: فەرەیدوون جوانڕۆیی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستنەداوە
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت " فەرەیدوون جوانڕۆیی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەستڕێژی گوللەی لێکراوە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش دەکات "تاوانبارەکان کە لە 5 کەس پێکهاتبوون و دەستگیرکراون. ئەوان دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلی فەرەیدوون جوانڕۆیی کردووە و دواتر بە ئۆتۆمبێل خۆیان پێداکێشاوە"
"تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکەیانداناوە و بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون" بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگه‌یاندراوێكك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی (24-25/8/2015) کاتژمێر (12:39)، به‌هۆی رووداوێکی هاتۆچۆوه له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر خه‌بات، فه‌رمانده (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) و یه‌کێك له پاسه‌وانه‌کانی شه‌هید ده‌بن و دوو پاسه‌وانی دیکه‌ش زامدار ده‌بن که ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی درع خۆی پێداکێشابوون.
دوای کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی وته‌ی شاهێدانی رووداوه‌که و پشتبه‌ستن به کامێرای چاودیری نزیک له شوێنی رووداوه‌که، ده‌رکه‌وت که‌وا له سه‌ره‌تای رووداوه‌که ئۆتۆمبێلکی جۆری لاندگرۆز سپی به‌دوای ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) ده‌بێت له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میحوه‌ری خازر که ئۆتۆمبێله‌که دوای هه‌وڵدانێکی زۆر پێشیان لێ ده‌گرێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته نزیك ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون) تاوانباران ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن، ئینجا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ی شه‌هید فه‌ره‌یدون هه‌وڵده‌دات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆی ده‌رباز بکات، بۆیه رێڕه‌وی ئۆتۆمبێله‌که‌ی ده‌گۆڕێت.
له‌هه‌مان کاتدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری درعی سه‌ربازی که ئه‌ویش هی تاوانباره‌کانه رووبه‌ڕوو خۆی پێدا ده‌کێشێت و له ئاکامدا ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون) ئاگر ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی شه‌هیدبوونی.
دواتر توانرا تاوانباره‌کان ده‌ستنیشان بکرێن و ده‌ستگیر بکرێن که پێکهاتوون له پێنچ که‌س به‌ناوه‌کانی (ب. ع. م)، (ح. ع. م)، (م. ع. ا)، (یـ. ع. ا) و (ن. ص. ب)، که هه‌رپێنجیان سه‌ر به خانه‌واده‌ی (ص. ص. ع)ن و دووژمندارن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌یه‌ک به‌ناوی (ن. ع)، به‌پێی وته‌ی خۆیان، وایانزانیوه دوژمنه‌که‌یانه، به گولـله هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) و دواتر به ئۆتۆمبێل خۆیان پێدا کێشاوه.
دوای وه‌رگرتنی وته‌یان هه‌رپێنجیان دانیان نا به تاوانه‌که‌یان. به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه بریاری دا به به‌ندکردنیان به‌پێی مادده (406) له یاسای سزادانی عیراقی.
ئێستاش تاوانباره‌کان به‌ندن و لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به سزای خۆیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر
6/9/2015
