دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کرایەوە

 دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کرایەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەڕووی خەڵکی لە باشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە داخرا، دوا نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلوول دەروازەکە کرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دەروازەی سنووری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهم خەلیلەوە رایگەیاند کە تورکیا دەروازە سنوورییەکەی کردەوە.

کاژێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا " بەهۆکاری ئەمنی لە دیوی خۆیەوە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی داخست و خەڵکی رێگەیان لێگیرا لەوێوە بەرەو باکووری کوردستان و تورکیا گەشت بکەن، بەڵام لەوێوە خەڵکی دەیانتوانی بێنە ناوەوەی باشووری کوردستان".

پەیامنێری رووداو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند "ئەم داخستنە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە دەگەڕێتەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا لەناوچەکانی جزیرێ و سلۆپی دەستیپێکردووە و پێکدادانی توند لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و رێکخستنەکانی گەنجانی پەکەکە هەیە، کە ناسراون بە YDG-H".










رووداو
Top