وەزارەتی پەروەردە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی خوولی دووەم ئاشکرادەکات

وەزارەتی پەروەردە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی خوولی دووەم ئاشکرادەکات
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێ‌ لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی خولی دوومی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەرەتی ‌و 12ی ئامادەیی رادەگەیەنن.

فاتیح مەولەویزادە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە لێدوانێكدا گوتی : كاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی خوولی دووەم بەدیاریكراوی نادیارە، لەوانەیە ئەم ئێوارەیە بێت لەوانەشە بكەوێتە دوو رۆژی داهاتوو".

ئەم ساڵ لە هەرێمی كوردستاندا 122هەزار ‌و 826 خوێندكاری پۆلی نۆی بنەڕەتی ‌و 172 هەزار‌و 372 خوێندکاری ئامادەیی، بەشداری تاقیكردنەوەكانی خولی دوومیان كردبوو.














رووداو
Top