روونكردنەوەی فؤاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەربارەی دواخستنی كۆبوونەوەكان

روونكردنەوەی فؤاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەربارەی دواخستنی كۆبوونەوەكان
به‌ڕێز فؤاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەربارەی دواخستنی كۆبوونەوەكان رایگه‌یاندێكی بڵاوكردەوە كە ئەمەش دەقەیەكی

له‌سه‌ر داواكاری نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و دوابه‌دوای ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (6/9/2015)دوابخرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو،و له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (13/9/2015) له‌ هه‌مان كات و شوێنی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت .

مه‌به‌ست له‌ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان پێویستیان به‌كاتی زیاتره‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی و هاوبه‌ش له‌گه‌ل یه‌كتر به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گه‌ڵاله‌كردنی كۆمه‌لێك پێشنیار له‌و ماوه‌یه‌دا و ئاماده‌كردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.

هه‌روه‌ها فؤاد حسێن رایگه‌یاند، هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ بێت و خه‌لكی كوردستان شاد بكرێن به‌ هه‌لوێستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان.

فؤاد حسین
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
5/9/2015


Top