"سێ لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی گوندی کۆچۆ کوژران"
قاسم سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زای شنگال به تۆڕی میدیایی رووداو راگه‌یاند "له‌سه‌ر رێگای نێوان شنگال - تەلەعفهر، له ئه‌نجامی بۆدوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌ریه‌ك له سالم مزری، ئه‌حمه‌د ئه‌لزوبێدی (ناسراو به ئهبوسامی) والی ناحیه بلێج، سامر حمود یاسین (ناسراو به ئه‌بو ئه‌حمه‌د)، به‌رپرسی ئه‌منی ناحیەکە و عه‌لی ئه‌لجبوری دادوه‌ری بلێج کوژران".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال ده‌ڵێت "دوو له‌و به‌رپرسانه خه‌ڵكی ناحیه‌ی به‌عاج-ن و ئه‌وەی دیکەش خه‌ڵكی گوندی یاسین-ی سه‌ر به ناحیه رهبیعهیە، کە ئه‌نجامده‌رانی سه‌رەكی كۆمەڵكوژی گوندی كۆچۆ و گرتن و بردنی كچان و ژنانی كوردی ئێزدی بوونە".
ماوه‌یه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌رده‌وام به‌سه‌ختی بنکەکانی داعش لە ناوچه‌كانی شنگال و تەلەعفهر بۆدوومان ده‌كه‌ن و به‌پێی زانیاریه‌كان به ده‌یان به‌رپرس و چه‌كداری داعش کوژراون.
رووداو
