فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ردوو پردى (حلوت و شمیت)ى له‌ سنووری قه‌راج خاپووركرد

فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ردوو پردى (حلوت و شمیت)ى له‌ سنووری قه‌راج خاپووركرد
فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هێرشێكیان دا هه‌ردوو پردى (حلوت و شمیت)ى له‌ سنووری قه‌راج به چڕی بۆردومانكردن و خاپووركران .

وته‌بێژی میحوه‌ری مه‌خموور به كوردستان تی ڤی رایكه یاند" پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی هه‌ردوو پردى (حلوت و شمیت)ى له‌ سنووری قه‌راج كرد و خاپووركران ، ئه‌م دوو پرده‌ ئه‌ڵقه‌ی ستراتیژی ریگای سه‌ره‌كی هاتووچۆی داعش بوون له‌و ده‌ڤه‌ره و شارۆچكه‌ى حه‌ویجه و قه‌راج به یه‌كه‌وهى به‌سترابووه‌ بۆ تیرۆریستانى داعش. وه‌ له‌ ئێستادا چه‌كدارانى داعش ناتوانین ئه‌م هاتووچۆیه بكه‌ن ، و له‌مه‌ودوا وه‌ك پێوست ناتوانن له حه‌ویجه‌وه‌ هیرش بكه‌نه‌ سه‌ر بو ناوچه‌كه.
Top