12 تیرۆریست له گوندی ئه‌لبومحه‌ممه‌د تێداچوون.. شوێنی مینڕێژكردنی ئۆتۆمبێله‌كانشیان كراوه‌ته ئامانج
(عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 9ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، هه‌ر ئێستا(12:30) خوله‌كی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، جارێكی دی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، به چڕی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانیان له گوندی ئه‌لبومحه‌ممه‌دی سنووری شارۆچكه‌ی داقوقیان بۆردوومان كرد، له ئاكامدا 12 تیرۆریست تێداچوون.
جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای نۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌ر ئه‌مشه‌وی هه‌ینییه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان زانیاری دا كه، دوو سێ ڕۆژێكه، له ئاسمانه‌وه، دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری چه‌ند گوندێكی سنووری داقوق ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: زه‌نگڵاوه، حه‌سه‌ن شه‌لال، ئه‌حمه‌د شه‌لال، سه‌بعه نیسان و ته‌لڕه‌بعه؛ هه‌روه‌ها دوو فڕۆكه‌ی دیكه، مۆڵگه و ئۆتۆمبێله‌كانی داعشان ده‌كه‌نه ئامانج.
وه‌ك (عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) پێیڕاگه‌یاندین، له گوندی ئه‌لبومحه‌ممه‌د كه گوندێكی كاكه‌ییه‌كانه، شوێنی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و هامه‌ر بووه، هه‌روه‌ها تونێڵی زۆریان لێ داوه و، پێشبینی هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، بۆ ئه‌م كارانه‌یان كردوون، له راستیدا ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، كه هه‌موو ئه‌م پلانانه‌یان هه‌بووه، تا بۆردوومان نه‌كران و تێكنه‌شكێندران، هه‌ڵبه‌ت پێمان وا بووه كه هه‌ر پێنج شه‌ش كه‌سێك له‌م گونده‌ن.
(تاریق جاف) گوتیشی، ڕه‌نگه تیرۆریستانی داعش پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبێ كه، بۆ ئازادكردنی ناوچه‌گه‌لێك، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرش ببه‌نه سه‌ریان، بۆیه، وه‌ها پلانیان هه‌بووه و باش خۆیان مه‌ڵاس داوه.
