داقوق.. بۆردومانی داعش پێشمەرگەیەکی بریندار کرد
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان "کەمێک پێش ئێستاکە چەکدارانی رێکخراوى تیرۆریستى داعش، لە گوندی "ئەلبومحەمەد" وە بۆردومانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد لە گوندی "سماقە" لە ئەنجامیشدا پێشمەرگەیەک بریندار بوو"."پێشمەرگە بریندارەکە ناوی "ئازاد بیرود خدر" ەو دانیشتووی ناوچەی چوارقوڕنەیە، لە فەوجی 1ی لیوای 116 پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە دەوام دەکات، لە ئێستادا ئەو پێشمەرگە بریندارە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بە مەبەستی چارەسەرکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان زۆر بە چڕی بۆردومانی چکدارانی داعشیان دەستپێکردۆتەوە، زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە".
